ئەمریکا لە بەرامبەر سعوودیە پاشەکشەی کرد

(0) / / ئەمەریکا / وەزارەتی بەرگری ئەمریکا


Mar 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی کە سعوودیە بەردەوام وەک هاوپەیمانی ستراتیژی واشنتن لە ناوچەکە دەمێنێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات وەک خۆی دەمێنێتەوە.

ئیدارەی بایدن تا ئێستا چەند جارێک ڕایگەیاندووە کە پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعوودیەدا دەکات بەڵام وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا شتێکی دیکەی ڕاگەیاندووە.

سەبارەت بە کاریگەری بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی تیرۆری جەمال خاشقچی لە سەر پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن – ڕیاز، جۆن کربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی کە ڕوونمان کردووەتەوە کە پەیوەندییە سیاسییەکانی ئێمە لە گەڵ ڕیاز بەراورد بە ئیدارەی پێشوو تووشی گۆڕانکاری نابێت.

ناوبراو وتی کە پەیوەندییە سەربازییەکانی ئەمریکا و سعوودیە بەهێزە و وەک خۆی دەمێنێتەوە./.