وەزیری بەرگری ئەمریکا چ پەیامێکی بە مەسرور بارزانی گەیاندووە؟
(0) /
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەمریکا لەم ناوچەیە دەمێننەوە.
مەسرور بارزانی ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی لە گەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە بەحرەین باس لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە لایەن واشنتنەوە کراوە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە وەزیری بەرگری ئەمریکا بەڵێنی بەردەوامی هاوکارییەکانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان داوە.
بارزانی سەبارەت بە داهاتووی هێزەکانی ئەمریکاش ڕایگەیاند کە ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەمێننەوە./.
تێبينيێك بنێرە: