مەسرور بارزانی: پێویستە سەرژمێری،  تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان و بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی عێراق بێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مەسرور بارزانی کوردستان


Oct 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لەمیانەی دیدارێکیدا لەگەڵ عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم، سه‌رۆكى ڕه‌وتى نیشتمانیی حيكمه‌، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:"  گفتوگۆمان لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرد.

مەسرور بارزانی، ڕونیشیکردەوە:"سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی لێکردین کە لە کەشێکی ئارام و شەفاف و دیموکراتیانەدا بەڕێوەچوو.

بارزانی باسی لەوەشکرد:" گفتوگۆمان لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و بیروڕامان لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق ئاڵۆگۆڕ کرد کە بڕیارە لە 20ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت. لەمبارەیەوە دووپاتمان کردەوە کە پێویستە سەرژمێری،  تەنیا بۆ مەبەستی گەشەپێدان و بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی عێراق بێت و دوور بێت لە هەر ئامانج و پرسێکی سیاسی .