عێراق پشکە ڤاکسێنی هەرێمی کوردستانی نارد

(0) / / كوردستان / کۆرۆنا


Mar 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

حکومەتی عێراق 5 هەزار ڤاکسێنی کۆرۆنای بۆ هەرێمی کوردستان نارد، ئەوەش وەک پشکی هەرێم لەو بەشە ڤاکسێنەی کە چین بە دیاری بۆ حکومەتی بەغدای ناردبوو.

سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە پاش هەندێک پشکنین، بڕیار لە سەر کات و چۆنیەتی دابەشکردنی ئەو ڤاکسێنە دەدرێت.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە 4 هەزار لەو ڤاکسێنە بە سەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندرووستیدا دابەش دەکرێت و هەندێکیش بەو هاووڵاتیانەی چین دەدرێت کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن./.