کۆرۆنا گەڕایەوە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریكا کۆرۆنا


Aug 12, 2023

قەبارەی فۆنت:
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، جۆرێكی نوێی كۆرۆنا كە بە "ئارێس" ناسراوە لە چین و ئەمریكا بە فراوانی بڵاوبووەتەوە، ئەگەرچی تاوەكو ئێستا مەترسی نییە بۆ سەر ژیانی خەڵك بەڵام جێی نیگەرانییە، بەپێی زانیارییەكانیش توشبوون بە كۆرۆنا لە چەندین وڵاتی تر رووی لە زیادبوون كردووە.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردووە، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا و هیندستان و بەریتانیا و فەرەنسا و راپۆن روویان لە زیادبوون كردووە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانیش رایگەیاندووە، لە ئەمریكا و چین جۆرێكی نوێی كۆرۆنا دەركەوتووە كە پێی دەوترێت "ئارێس" هەرچەندە تاوەكو ئێستا مەترسی نییە لەسەر ژیانی خەڵك بەڵام جێی نیگەرانییە، تاوەكو ئێستا رێژەی توشبوون ئاساییە و لەسەر ئاستی جیهان توشبوون 8% زیادی كردووە و لە 10ی مانگی تەموز تاوەكو 6ی مانگی ئاب یەك ملیۆن و 500 هەزار توشبوو لە جیهاندا تۆمار كراون.
لای خۆشیەوە تیدروس ئەدهاندۆم سەرۆكی رێكخراوەكە وتویەتی، تاوەكو ئێستا وەك و حاڵەتی لەناكاوی تەندروستی جیهانی سەیری ناكەن بەڵام ڤایرۆسەكە بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە بە وڵاتاندا و بەردەوامیش دەبێت لە كوشتنی خەڵك و گۆڕینی جۆرەكەی.
لە لایەكی ترەوە وەزارەتی تەندروستی ولایەتی نیویۆرك بڵاویكردووەتەوە، هەفتەی رابردوو توشبوون بە ڤایرۆسەكە 55% زیادی كردووە و رۆژانە 824 توشبوو تۆمار كراون، ژمارەی توشبووان لە هەر نەخۆشخانەیەك 22% زیادی كردووە واتا 100 نەخۆش لە یەك رۆژدا بۆ یەك نەخۆشخانە.