سەدر: بۆچوونی مەرجەعیەتیشم قبووڵ نەکردووە تا دەگاتە وڵاتانی بیانی
(0) /
سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی کە دەمەوێت عێراق سەربەخۆ بێت و ئەمەشم بە ئێران و سعوودیە ڕاگەیاندووە.
سەید موقتەدا سەدر لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک کاندیدی سەربەخۆی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنەکانی عێراق، وتی: هەندێک لایەن هەوڵ دەدەن بە هەر شێوازێک ئەندامە سەربەخۆکانی پەرلەمان ڕاکێشی خۆیان بکەن، یان هەوڵ دەدەن دەنگەکانیان کەم بکرێتەوە کەسانی حیزبی لە شوێنی ئەوان بگەنە پەرلەمان، ئەمەش خەریکە ڕوو دەدات و من بە تەواوی دژایەتیم کردووە.
ناوبراو وتی: تەنیا ڕێگای ڕزگارکردنی عێراق پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی سیاسییە و بۆ من جیاوازییەکی نییە کە لە حکومەتدا بین یان ئۆپۆزسیۆن بەڵام چیدی نامەوێت بەشداریمان لە حکومەتێکی تەوافوقیدا بێت کە چەندین جار تاقیکراوەتەوە.
سەرۆکی ڕەوتی سەدر وتی: من بۆچوونی مەرجەعیەتیشم قبووڵ نەکردووە تا دەگاتە وڵاتان، من 15 ساڵە هاتووچۆی ئێران دەکەم و قسەی ڕاستیم کردووە تەنانەت لە بەردەم باڵاترین بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لە سعوودیەش بە هەمان شێوە جەختم لەوە کردووەتەوە کە دەمەوێت عێراق سەربەخۆ و خاوەن سەروەری بێت./.
تێبينيێك بنێرە: