ئایا جۆبایدن تووشی شێرپەنجە بووە؟

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Nov 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

پزیشکێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک کۆماری ئەمریکا نەشتەرگەرییەکی کردووە بۆ لابردنی گرێیەک لە قۆڵۆن کە لە جۆری ترسناک نییە بەڵام ڕەنگە سەرەتایەک بۆ دروستبوونی شێرپەنجە لە داهاتوودا بێت.

ئەو گرێیە گەشەی سستە بەڵام دەکرێت سەرەتای شێرپەنجەی پێشوەختە بێت، لە ئێستادا پێویستی بە هیچ ڕێوشوێنێک نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی.

جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە 79 ساڵ تەمەنەوە بە گەورەترین سەرۆکی مێژووی وڵاتەکەی دادەنرێت، پرسی خۆکاندیدکردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 بە هۆی تەمەن و کێشەی تەندرووستییەوە، مشتومڕێکی زۆری ناوەتەوە./.