بایدن: سیسی سەرۆکی مەکسیکە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا جۆبایدن غەززە


Feb 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نوێترین دەرکەوتنیدا دووبارە هەڵەیەکی کردووە و تووشی شەرمەزارییەکی گەورە بووەتەوە.
جۆبایدن لە میانەی وتارێکی سەبارەت بە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە و کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح، وتی کە وەک دەزانن لە سەرەتادا سیسی سەرۆکی مەکسیک نەیویست دەروازەکان بکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێگا بە هاتنە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بدات، من قسەم لە گەڵ کرد و باوەڕم پێهێنا دەروازەکان بکاتەوە.
بایدن لەم ماوەیەدا ڕایگەیاندبوو کە ساڵی 2021 لە گەڵ فرانسوا میتران سەرۆک کۆماری کۆچکردووی فەرەنسا کۆبووەتەوە، لە کاتێکدا کە ناوبراو زیاتر لە 30 ساڵە کۆچی دوایی کردووە.