بایدن: هیوادارین تا دووشەممەی داهاتوو ئاگربەستی غەززە ڕابگەێندرێت

(0) / / ئەمەریکا / فەرەنسا حەماس ئیسرائیل غەززە ئەمریکا جۆبایدن


Feb 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە هیوادارین تا دووشەممەی داهاتوو ئاگربەستی کەرتی غەززە ڕابگەێندرێت.
جۆبایدن لە سەردانێکدا بۆ شاری نیۆیۆرک وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە شەڕی غەززە داوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بۆی باسکردووە کە لە ڕێکەوتنی ئاگربەست نزیک بوونەتەوە بەڵام هێشتا بە ئەنجامی کۆتایی نەگەیشتووە.
 هاوکات ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاندووە کە نوێنەرانی میسر، قەتەر، ئەمریکا، فەرەنسا و وڵاتانی دیکە ڕۆڵی نێوەندگێڕ لە نێوان حەماس و ئیسرائیل دەبینن تا شەڕی نێوان ئەم دوو لایەنە ڕابگیرێت و لە بەرامبەر ئازادکردنی دیلە ئیسرائیلییەکان، ڕەوشی مرۆیی لە کەرتی غەززە باشتر ببێت.