حاکم قادر بۆچوونی خۆیی لە سەر ڕووداوەکانی ئەم دواییە خستەڕوو
(0) /
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵوێستی خۆیی لە سەر ڕووداوەکانی ئەم دواییە ئاشکرا کرد.
حاکم قادر وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو ڕووداوانە ڕایگەیاند کە دژی هەر جۆرە توندووتیژییەکە کە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان و بیر و ڕای ئازاد بێت و لە لایەن هەر کەس و تاقم و گرووپێکەوە بکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە پێویستە خەڵک لەمە زیاتر نەبنە قوربانی ململانێ نادرووست و کێشە و گیر و گرفتەکان و دەبێت لە ڕێگای دادگاوە کێشەکان یەکلایی بکرێنەوە و نابێت خەڵکی کوردستانیش لەمە زیاتر لە دڵەڕاوکێدا بن.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی هەروەها ڕایگەیاند کە هەر حیزبێک جەماوەرەکەی خۆی و کۆمەڵانی خەڵک بدۆڕێنێت بەرەو بچوکبوونەوە و پوکانەوە دەڕوات./.
تێبينيێك بنێرە: