پارتی نەهزەی تونس: قەیس سەعید لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا شکستی هێناوە
(0) /
پارتی نەهزەی تونس بە توندی ڕەخنەی لە قەیس سەعید سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە گرتووە و ڕایگەیاندووە کە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا شکستی هێناوە.
لە بەیاننامەیەکی ئەو پارتەدا هاتووە کە قەیس سەعید سەرەڕای ئەوەی کە سەرجەم دەسەڵاتەکانی لە دەستی خۆیدا کۆکردووەتەوە، بەڵام لاوازیی خۆیی لە بەڕێوەبردن و خستنەڕووی چارەسەری کێشەکانی ئێستای وڵات پیشان داوە.
پارتی نەهزەی تونس لە سەر بەلاڕێدابردنی دەسەڵات و لەناوبردنی دیمۆکراسی لەم وڵاتە هۆشداریی داوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیەدا داواکراوە کە ڕێز لە دەستوور بگیرێت، ڕۆڵی پەرلەمان کارا بکرێتەوە و حکومەتێکی یاسایی بە گرنگیدان بە کێشە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی تونس لە گەڵ وتووێژێکی نیشتمانیی ئاشتیخوازانە پێک بهێندرێت./.
تێبينيێك بنێرە: