پۆڵا تاڵەبانی: هیچ لایەنێکی یەکێتی بۆ کێشە ناوخۆییەکان هێز بەکار ناهێنێت

(0) / / كوردستان / یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Nov 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە سەرجەم لایەنەکانی ئەم حیزبە هاوڕان لە سەر ئەوەی کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نابێت هێز بەکار بهێندرێت.

پۆڵا تاڵەبانی لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە سیستەمی هاوسەرۆکی بۆ بەڕێوەبردنی یەکێتی گونجاو نییە، دەبێت سیستەمێک پەیرەو بکرێت کە لە گەڵ ڕاستییەکانی ئێستای یەکێتی بگونجێت.

ناوبراو وتی: سەرکردایەتی یەکێتی هاوڕان لە گەڵ ئەوەی کە کێشەکان بە ڕێگای وتووێژ چارەسەر بکرێت و هیچ لایەنێک لە کێشە ناوخۆییەکان هێز بەکار نەهێنێت.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی هەروەها ڕایگەیاند کە هیچ سەرکردەیەکی ئەم حیزبە خواستی لە سەر ڕووداوە نەخوازراوەکان نییە و کەس لە گەڵ ئەوەدا نییە کە کێشەکان بە هێز چارەسەر بکرێن./.