لە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدرێت

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان


Nov 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

ژمارەیەک کەسایەتی کورد لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە یادداشتێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، سەرۆکایەتی هەرێم و هاووڵاتیان کراوە، ڕووداوەکانی ئەم دواییەیان بە جێی مەترسی ناو بردووە.

ئەو یادداشتە بە ناوی گرووپی " بەڵێ بۆ ئاشتی " ئاراستە کراوە و تێیدا هاتووە کە پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەم دواییەی شار و شارۆچکەکان و مامەڵەکردنی نابەرپرسانەی بەشێک لە هێزەکانی حکومەت و ئاسایش لە گەڵ خۆپێشاندەران و داوای ڕەوای خوێندکاران و هەڵکەوتانە سەر کەسایەتییەکان و تیرۆرکردنیان بە بێ گەڕانەوە بۆ ڕێکارە یاساییەکان، ئاماژەی ترسناکن بۆ شکاندنی شکۆی مرۆڤ کە دەرەنجام ترس و تۆقاندن دەبێتە سیمای سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

لە درێژەی ئەو یادداشتەدا هاتووە کە گەڕانەوە بۆ چەمکی دادپەروەری تەنیا بژاردەیە بۆ بەردەوامبوونی سیستەمی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان، بە پێچەوانەی ئەمەش بەرپرسیاریەتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵاتداران./.