مەسرور بارزانی: گەندەڵی لە کوردستاندا وەک عێراق نییە
(0) /
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وتی: بە دڵنیاییەوە کە پەیوەندییەکانی ئێمە باشتر بووە و بە تایبەت لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو پەیوەندییە نزیکە دەبینرێت بەڵام چەندین کێشە لە مێژە لە نێوان هەر دوو لادا ماوەتەوە. لە نێوان ساڵانی 2014 و 2017 هیچ بڕە بودجەیەک لە لایەن بەغداوە بە هەرێمی کوردستان نەدرا و بۆ ئەمەش هەرێم قەرزی لە کۆمپانیا نەوتییەکان، بازرگاکانی کورد و تەنانەت بانکی ناوەندی کرد و لە ئەنجامی ئەمەش ملیاران دینار قەرزی هاتووەتە سەر.
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی و لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بوونی گەندەڵی، وتی: ئەوەی باس دەکرێت جیاوازیی لە گەڵ ڕاستییەکاندا هەیە، ئێمە ناڵێین کە گەندەڵی لە کوردستاندا بوونی نییە بەڵام بەراورد بە عێراق ڕێژەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستاندا کەمترە و لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ بنبڕکردنی ئەو گەندەڵییەش.
ناوبراو هەروەها وتی: عێراق بە تەنیا ناتوانێت ڕوبەڕوی کێشە ئابوری و ئەمنییەکان ببێتەوە، بە واتای ئەوەی کە بەشداری دۆستانی عێراق بە تایبەت ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دائش و هاوکارییە ئابورییەکان هێشتا گرنگە و هیوادارین ئەوان تا باشتربوونی دۆخی عێراق بمێننەوە./.
تێبينيێك بنێرە: