بارزانی فەرمانێکی سەربازیی دەرکرد

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Dec 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش هێرشەکەی ناوچەی مەخموری گرووپی تیرۆریستی داعش، سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان فەرمانی بە جوڵاندنی دوو هێزی تایبەتی خۆی کردووە لە پێناو پاراستنی خەڵکی ناوچەکە.

زانیارییە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن کە مەسعود بارزانی فەرمانیکردووە بە جوڵەپێکردنی هێزێکی تایبەت لە هەر دوو لەشکری تایبەتی یەک و لەشکری تایبەتی گوڵان.

ئەو دوو هێزەش گەیشتوونەتە سنوری قەزای مەخمور و ئەرکیان پاراستنی سنوری گوندەکانی بناری چیای قەرەچووخ دەبێت و بۆ هەمیشە لەوێ جێگیر دەبن.

ئەو دوو هێزەش لە لایەن مەنسور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانییەوە فەرماندەیی دەکرێن./.