عەلی قەرەداغی چۆن باسی داعش دەکات؟
(0) /
ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان ئیدانەی هێرشەکانی گرووپی تیرۆریستی داعشی کرد و وتی: گرووپی تیرۆریستی داعش، گرووپی گەمژەکان و کوشتنە نەک گرووپێکی دین و عەقڵ.
عەلی قەرەداغی لە پەیامێکدا ئیدانەی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی داعشی لە کوردستان کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو کردەوە قێزەڤنە بە هەموو پێوانە و بنەمایەکی ئائینی و نیشتمانی و نەتەوەیی و مرۆڤایەتی ئیدانە دەکرێت.
قەرەداغی هەروەها ڕایگەیاند کە تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگا خزمەت بە ئیسلام ناکات.
ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە ئێمە شانازی بە ئیسلامەوە دەکەین و ئازایەتی لەوەدا نییە بۆ گرووپێکی تیرۆریستی وەک داعش کە بووەتە دارەدەست و هۆکاری ئیهانەکردنی موسڵمانان و هاوکاریکردنی دوژمنانی ئیسلامە./.
تێبينيێك بنێرە: