سەرۆک کۆماری لوبنان: تەنیا قەتەر هاوکاری ئێمەی کردووە

(0) / / ئاسیا / میشل عون


Dec 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری لوبنان وتی کە قەتەر تەنیا وڵاتێک بووە کە بە بێ هیچ ئامانجێک و دۆستانە هاوکاری گەل و حکومەتی ئێمەی کردووە.

میشل عون لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی قەتەر لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی بەیروت دەکات و کۆمەڵە دۆسیەیەکی سیاسی، ئابوری و وەبەرهێنان بە تایبەت لە پرۆژە ستراتیژییەکانی لوبنان لە گرنگترین بابەتەکانی هاوپەیوەند بەو سەردانە دەبێت.

ناوبراو پەیوەندییەکانی قەتەر و لوبنانی بە دۆستانە ناو برد و وتی کە میری قەتەر بەردەوام هەوڵی هاوکاریکردنی لوبنان و دەربازبوونی لە قەیرانەکان داوە.

عون وتی کە قەتەر لەو هاوکاریکردنەی لوبنان هیچ ئامانجێکی تایبەت بە خۆی نەبووە./.