سەرۆک کۆماری پێشووی لوبنان بۆ چاوپێکەوتنی ئەسەد چووەتە سوریا

(0) / / ئاسیا / میشل عون


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی لوبنان بە مەبەستی چاوپێکەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا سەردانی دیمەشقی کردووە.
میشل عون لە ڕێگای سنوری وشکانییەوە سەردانی سوریای کردووە. دوایین چاوپێکەوتنی میشل عون و بەشار ئەسەد بۆ 14 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
خولی سەرۆکایەتی میشل عون لە لوبنان لە مانگی تشرینی ڕابردوو کۆتایی هات و تا ئێستا لوبنان بێ سەرۆک کۆمارە و پەرلەمان لەوەدا سەرکەوتوو نەبووە کە سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت./.