میشل عون: ئامادەی هەر کارێکین بەو مەرجەی سعوودیە لە گەڵ لوبنانییەکان بێت

(0) / / ئاسیا / میشل عون


Oct 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری لوبنان لە سەر لێدوانی وەزیری ڕاگەیاندنی ئەم وڵاتە تایبەت بە شەڕی یەمەن هاتە دەنگ.

میشل عون ڕایگەیاند کە لێدوانەکانی جۆرج قەرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان، بۆ پێش بەرپرسیاریەتی ئەو لە وەزارەتدا دەگەڕێتەوە و گوزارشت لە هەڵوێستی فەرمی بەیروت ناکات.

سەرۆک کۆماری لوبنان جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی ئامادەی هەر کارێکە بەو مەرجەی کە سعوودیە لە گەڵ خەڵکی لوبنان بێت.

وتیشی کە گەل و حکومەتی لوبنان داوای پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی دەکەن.

جۆرج قەرداحی وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان لە لێدوانێکدا شەڕی یەمەنی بە شەڕێکی بێ ئامانج و ناوەڕۆک ناوبردووە و ستایشی بەرگری گرووپی ئەنساروڵڵای لەو وڵاتە کردووە.

سعوودیە، ئیمارات، کوێت و بەحرەین لە کاردانەوەیان بەرامبەر بەو لێدوانە، باڵیۆزانی لوبنانیان بانگهێشت و ناڕەزایەتی خۆیان بەوان ڕاگەیاندووە./.