لە سعوودیە 250 بەرپرس بە تۆمەتی گەندەڵی دەستبەسەر کران

(0) / / ئاسیا / سعوودیە


Dec 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

دەزگای چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سعوودیە ڕایگەیاند کە لە 6 وەزارەتی ئەم وڵاتەدا 250 بەرپرس بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیەکانی گەندەڵی دەستبەسەر کراون.

لە ڕاگەێندراوێکی ئەو دەزگایەدا هاتووە کە دەستبەسەرکراوەکان لە وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ، داد، تەندرووستی، پەروەردە و شارەوانییەکانن و سەرەکیترین تۆمەتەکانی ئەوان گەندەڵی، وەرگرتنی بەرتیل و خەراپ بەکارهێنانی پلە و پۆستەکانیانە.

مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵیش بە هەمان شێوە سعوودیە هەواڵی دەستبەسەرکردنی 172 تۆمەتباری لە وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ، دەرەوە و هەروەها لە سوپای ئەم وڵاتەدا ڕاگەیاند.

دەزگای چاودێری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی سعوودیە لە ساڵی 2007 دامەزراوە./.