وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەردانی میسر دەکات

(0) / / ئەفریقیا / میسر ئیسرائیل


Dec 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئەم هەفتەیە سەردانی میسر دەکات و لە گەڵ هاوتاکەی و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

یائیر لاپید ئەم هەفتەیە بۆ کۆبوونەوە لە گەڵ سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە سەردانی قاهیرە دەکات.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەو سەردانەدا دۆسیەی فەڵەستین، کەرتی غەززە، پرسی دیل و بێسەروشوێنکراوەکان و چەندین پرسی هاوپەیوەند تاوتوێ بکات.

میسر هێشتا ئەوەی پشتڕاست یان ڕەتنەکردووەتەوە کە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە یان نە./.