قەتەر: دژی ئەوەین سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی بگەڕێتەوە

(0) / / ئاسیا / قەتەر سوریا


Dec 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختیکردەوە کە هەڵوێستی وڵاتەکەی لە سەر بانگهێشنەکردنی سوریا بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی لە وڵاتی جەزایر وەک خۆی ماوەتەوە.

محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر وتی کە هەڵوێستی فەرمی ئێمە دژی گەڕانەوەی سوریایە بۆ کۆمکاری عەرەبی و ئەوەی بووەتە هۆی هەڵپەساردنی ئەندامێکی سوریا لە کۆمکاری عەرەبی، وەک خۆی ماوەتەوە.

ناوبراو وتی کە نیگەرانییەکانی خۆمان لە سەر بانگهێشتکردنی سوریا بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمکاری عەرەبی گەیاندووەتە سەرجەم لایەنەکان.

محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وتی کە هیچ بەرەوپێشچوون یان گۆڕانکارییەک لە هەڵسووکەوتی حکومەتی سوریا نەبینراوە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەو وڵاتە بە بێ هەڵگرتنی هەنگاوی نوێی چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەنجامی نابێت.

ناوبراو وتی کە پێم وانییە لە قۆناغێکدا بین موڵەتی ئەوە بدەین سوریا بەشداری لە کۆبوونەوەکانی کۆمکاری عەرەبیدا بکات./.