بڕیارێکی گرنگ لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
(0) /
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڕیارێکدا ڕووماڵی میدیایی بەرەکانی شەڕ و هێزەکانی پێشمەرگەی بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە تەواوی قەدەغە کرد.
لە ڕاگەێندراوێکی سێ شەممە 7 ی کانوونی یەکەمی 2021 ی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە کە " بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەری حکومەتی هەرێم، لە پێناو ڕێکخستنەوەی کاری میدیایی سەربازی و نەهێشتنی ئەو پەرتەوازییە میدیاییەی کە زیان بە هێزەکانی پێشمەرگە دەگەێنێت، ڕووماڵی میدیایی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بۆ ناو بەرەکانی شەڕ و هێزەکانی پێشمەرگە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بە تەواوی قەدەغە کرا ".
ڕاگەێندراوەکە جەختیکردووەتەوە کە " ڕێگا بە هیچ فەرماندە و پلەدار و پێشمەرگەیەک نادرێت ڕوونکردنەوە و چاوپێکەوتن بە بێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام بدات "./.
تێبينيێك بنێرە: