کازمی بۆ سەردانی هەولێری کرد؟
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە گەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 8 ی کانوونی یەکەمی 2021 بە سەردانێکی ڕانەگەێندراو و بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەولێر و لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی کازمی بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین دۆخی ئەمنی و مەترسییەکانی داعش بووە.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا دۆخی سیاسی ئەم وڵاتە و هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدای تاوتوێ کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: