ناوەڕۆکی پەیامێکی بارزانی بۆ سوننەکان ئاشکرا دەبێت
(0) /
سەرکردەیەکی هاوپەیمانی عەزم وەک لایەنێکی سیاسی سوننەکانی عێراق، ناوەرۆکی پەیامێکی نووسینگەی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی بۆ ئەوان ئاشکرا کردووە.
مەشعان جبوری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندووە کە نووسینگەی مەسعود بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە پارتی تەنیا مامەڵە لە گەڵ محەممەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر دەکات.
لەم ماوەیەدا هەر یەک لە خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و محەممەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم وەک دوو لایەنی سەرەکی سوننەکانی عێراق لە گەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە جیا کۆبوونەوە./.
تێبينيێك بنێرە: