ئەمریکا باس لە هێرشەکەی عەین ئەسەد دەکات

(0) / / ئەمەریکا / عەین ئەسەد


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ناتوانێت بڵێت هێرشە ڕۆکێتییەکەی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە لایەن کام گرووپەوە جێبەجێ کراوە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا ئەو هێرشە پشتڕاست کراوەتەوە بەڵام باس لەوەش کراوە کە ناتوانین بە دیاریکراوی بڵێن لە لایەن کەم گرووپەوە کراوە.

بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە هێرشی سەر عەین ئەسەد بە 10 ڕۆکێت کراوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە سەر زیانەکانی ئەو هێرشەش ڕایگەیاندووە کە تەنیا بەڵێندەرێک بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لە دەست داوە./.