مەکگۆرک: ئەمریکا پشت لە هاوپەیمانەکانی ناکات!

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن برێت مەکگۆرک


Dec 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە کاتێکدا کە ئەمریکا بە ئاشکرا پشتی لە حکومەتی پێشووی ئەفغانستان بە سەرۆکایەتی ئەشرەف غەنی هاوپەیمانی خۆی کرد و بووە ڕێخۆشکەری بە دەسەڵات گەیشتنەوەی گرووپی تاڵیبان، بەرپرسی دۆسیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا وتی کە سیاسەتی جۆبایدن لە گەڵ ترەمپ و ئۆباما جیاوازە و واشنتن پشت لە هاوپەیمانەکانی ناکات.

برێت مەکگۆرک لە میانەی وتارێکی لە ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی کەنداوی فارس لە واشنتن، وتی: ئەمریکا پاڵپشتی لە هەوڵەکانی سعوودیە و ئیمارات بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران دەکات و کاتێک هاوبەشەکانمان پێکەوە هاوکاری بکەن دەتوانن بە سەر کێشەکاندا زاڵ بن.

ناوبراو وتی: سەبارەت بە ئێران وڵاتانی ناوچەکە خۆیان دەتوانن بڕیار بدەن و وا نییە کە فەرمان لە ئەمریکاوە وەربگرن.

مەکگۆرک هەروەها گەڕانەوەی ئێرانی بۆ بەڵێنەکانی بە مەرجی سەرەکی چالاککردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی ناو برد و لە هەمان کاتدا ناڕەزایەتی خۆیی لە سەر ڕێکەوتنی ناوەکیی ساڵی 2015 و هەروەها سیاسەتی گەمارۆکانی ئەمریکا وەک بەرهەمی ئیدارەکانی ئۆباما و ترەمپ ڕاگەیاند.

وتیشی کە ئیدارەی جۆبایدن بنەمایەکی سەرەکیی لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا هەیە و ئەوش پشتنەکردنە لە هاوپەیمانەکانی ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست./.