دەوڵەتی یاسا پێشنیارێک بە موقتەدا سەدر دەدات

(0) / / ئاسیا / دەوڵەتی یاسا سەید موقتەدا سەدر ڕەوتی سەدر


Dec 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختیکردووەتەوە کە حکومەتی نوێی عێراق لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنەکانی شێعەوە پێک دەهێندرێت.

بەها نوری ڕایگەیاند کە لە پاش ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە جیدی دەست پێدەکات.

ناوبراو وتی کە هێشتا بەشێک لە ئەندامانی سەربەخۆی پەرلەمان بڕیاریان لە سەر پەیوەندیکردنی بە هاوپەیمانییەکانەوە نەداوە و هەندێک لەوان ڕێکەوتنیان لە گەڵ لایەنە سیاسییەکاندا هەیە کە پاش پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان جێبەجێ دەکرێن.

نوری وتی کە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە تەنیایی ناچێتە دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت و لە گەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو کارە دەکات و بۆ ئەمەش شاندێکی دانوستانکار پێک دێت.

وتیشی کە ڕەوتی سەدر ڕازی بێت یان ناڕازی، چوارچێوەی هەماهەنگی بە یەکگرتوویی لە گەڵ لایەنەکانی دیکە دانوستان دەکات.

وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی کە ئەگەر چوارچێوەی هەماهەنگی لە گەڵ سەدر نەگەیشتە ڕێکەوتن، ئەو ڕەوتە دەتوانێت وەک ئۆپۆزسیۆن بچێتە پەرلەمان./.