بە هۆی شەڕەکانی ئەم دواییەوە، بەشێک لە پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابین کرا
(0) /
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابینکردنی بەشێک لە پێداویستییەکانی بۆ سەنگەرەکانی هێزەکان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە کە لە پاش کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندە سەربازییەکان، بڕیار درا کە بەشێک لە پێداویستییەکانی سەنگەر بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین بکرێت.
لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا توانراوە بەشێک لەو پێداویستییانە بگاتە دەستی پێشمەرگە و لە دیوانی وەزارەت و بارەگای لیواکامی پیادە، ڕاهێنان لە سەر بەکارهێنانی بەشێک لە پێداویستییەکان دەکرێت./.
تێبينيێك بنێرە: