ڕاوێژکارێکی بارزانی هۆکاری پێکنەهێنانی هاوپەیمانی کوردیی ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Dec 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان وتی کە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕێگرە لە پێکهێنانی هاوپەیمانی لایەنە کوردییەکان.

کیفاح مەحمود ڕاوێژکاری میدیایی مەسعود بارزانی وتی: سەرەتاکانی دانوستانی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی بە بەشداری هەر دوو هێزە سەرەکییەکەی هەرێم دەستیپێکردووە بەڵام ململانێ ناوخۆییەکانی یەکێتی ڕاگەیاندنی ئەو هاوپەیمانییەی دواخستووە.

ناوبراو وتی: لە ماوەی ڕابردوودا یەکێتی و پارتی بە جیا دوو شاندیان ڕەوانەی بەغدا کردووە بۆ دانوستان و لێک تێگەیشتن لە گەڵ لایەنە عێراقییەکان بەڵام هەموو لایەک لە چاوەڕوانی پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانن بۆ ئەوەی گەڕێکی نوێی دانوستانی جیدی دەست پێبکات./.