ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
(0) /
بڕیارە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆسیەی ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل بکات.
جیک سالیوان لەو سەردانەدا لە گەڵ سەرۆک وەزیران، وەزیری دەرەوە و چەند گەورە بەرپرسێکی دیکەی ئیسرائیلی کۆدەبێتەوە و پاشان بۆ چاوپێکەوتنی بەرپرسانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستینیش سەردانی ڕاموڵڵا دەکات.
سەردانەکەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە بەنی گانتز وەزیری شەڕی ئیسرائیل بەم دواییانە بە سەردانێک لە واشنتن بووە و بۆ کاریگەریدانان لە سەر دانوستانەکانی ڤییەنا لە گەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبووەتەوە و ڕاگەێندراوە کە هەر دوو لا چۆنیەتی بەڕێوەچوونی نمایشێکی سەربازیی هاوشێوەی هێرشی سەر ئێرانیان تاوتوێ کردووە./.
تێبينيێك بنێرە: