ئەمریکا پێشنیارێکی لە سەر شەڕی غەززە داوەتە ئیسرائیل

(0) / / ئاسیا / غەززە ئەمریکا ئیسرائیل لۆید ئۆستن


Oct 29, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری ئەمریکا پێشنیارێکی داوەتە ئیسرائیل و بڕیارە پێداچوونەوە بە سەر پلانی هێرشی بەربڵاوی وشکانی بۆ کەرتی غەززە بکرێت.
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا پێشنیاری ئەوەیکردووە کە ئیسرائیل واز لە هێرشی بەربڵاوی وشکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بێنێت و دانوستان بۆ ئازادکردنی دیلەکان لە ڕێگای وڵاتانی عەرەبییەوە دەست پێبکات.
چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزیان ڕاگەیاندووە کە ئیسرائیل دەیەوێت پێداچوونەوە بە سەر پلانی هێرشەکەیدا بکات.
سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە بڕیاری کۆتایی نەدراوە و هێرشە ئاسمانییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاشکرای دەکات کە ڕەنگە تەل ئەبیب پلانێکی دیکەی هەبێت.