ئەمریکا قۆناغێکی نوێی شەڕی غەززەی ڕاگەیاند

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا غەززە جیک سالیوان ئیسرائیل


Dec 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا کە سەردانی تەل ئەبیبی کردووە، سەبارەت بە شەڕی غەززە ڕایگەیاند کە قۆناغیکی نوێی شەڕ بە تیرۆری سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس دەست پێدەکات.
جیک سالیوان ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا پابەندە بە پاراستنی ئیسرائیل لە بەرامبەر حەماس تا ئەم بزوتنەوەیە نەتوانێت جارێکی دیکە ئیسرائیل بکاتە ئامانج.
ناوبراو دیسانەوە ڕایگەیاند کە ئیسرائیل لە بەرامبەر فەڵەستینییەکان مافی بەرگری لە خۆی هەیە و واشنتن و تەل ئەبیب لەوەدا هاوڕان کە شەڕ بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت بەڵام قۆناغەکانی جیاجیا دەبێت.