سەدر کۆتا پەیامی دایە چوارچێوەی هەماهەنگی شێعە

(0) / / ئاسیا / سەید موقتەدا سەدر


Dec 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوایەکی چوارچێوەی هەماهەنگی شێعەی سەبارەت بە تەرخانکردنی 14 وەزارەتی کابینەی نوێی عێراق بۆ ئەوان ڕەتکردووەتەوە.

چەند سەرچاوەیەکی عێراقی ڕایانگەیاندووە کە لایەنە ناڕازییەکانی شێعە ناسراو بە چوارچێوەی هەماهەنگی بەوە ڕازیبوون کە سەید موقتەدا سەدر سەرۆک وەزیرانی داهاتوو دەستنیشان بکات بەڵام بە مەرجێک 14 وەزارەتی کابینەی نوێ بۆ ئەوان بێت و یەک لەو وەزارەتانەش بۆ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتر بێت بەڵام سەدر ئەو داوایەی ڕەتکردووەتەوە.

سەرچاوەکان ئەوەشیان ڕاگەیاندووە کە سەدر چیدی گرنگی بە ڕێکەوتن لە گەڵ لایەنە شێعەکان نادات و بەوانی ڕاگەیاندووە کە کۆبوونەوەی نوێ ناکرێت و کۆبوونەوەکەی بەغداش بۆ ئەوە بووە کە لە نزیکەوە ئاگایان لە پلان و بەرنامەی ئەو بێت./.