بەغدا و پەکین 15 گرێبەستیان بۆ درووستکردنی هەزار قوتابخانە لە عێراق واژۆ کرد

(0) / / ئاسیا / بەغدا پەکین


Dec 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

حکومەتی عێراق و چین لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی هاوکارییەکانی نێوانیان، 15 گرێبەستیان بۆ درووستکردنی هەزار قوتابخانە لە عێراق واژۆ کرد.

بە ئامادەبوونی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، حکومەتی بەغدا و پەکین 15 گرێبەستیان بۆ درووستکردنی هەزار قوتابخانە لە عێراق واژۆ کرد.

سەرەتا، کەڕاڕ محەممەد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری لێژنەی باڵای درووستکردنی قوتابخانەکانی عێراق لە گەڵ لی دزی جێگری یەکەمی کۆمپانیای پاور چاینا چەند گرێبەستێکیان بۆ درووستکردنی 679 قوتابخانە واژۆ کرد.

لایەنی عێراقی لە درێژەدا لە گەڵ کوجون بەڕێوەبەری ناوچەیی کۆمپانیای سینۆتەک، چەند گرێبەستێکیان بۆ درووستکردنی 321 قوتابخانە واژۆ کرد./.