سێ ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەێندراوێکیان بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

سێ ئەندام لە پێنج ئەندامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دژی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دانپێدادانی دەستبەسەرکراوانی بادینان هاتنە دەنگ و دەڵێن بە هیچ شێوازێک ئاگاداری ئەو ڕاپۆرت و دانپێدادانە نین و گوزارشت لە ڕاگەێندراوی فەرمی ئەنجومەنی ئاسایش ناکات.

لە ڕاگەێندراوێکی ئەو سێ ئەندامەی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە ئەنجومەنی ئاسایش سەر بە سەرۆکایەتی هەرێمە و کەناڵی بڵاوکردنەوەی فەرمیی هەیە و لە پێنج ئەندام پێکهاتووە بەڵام ئێمە سێ ئەندامی ئەنجومەنەکە بە هیچ شێوازێک ئاگاداری ئەو ڕاپۆرت و دانپێدانانەدا نین کە بە ناوی ئەنجومەنی ئاسایشەوە بڵاو کراونەتەوە.

لە درێژەی ئەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە هەر بڵاوکراوەیەک بە بێ ئاگاداری ئێمە و بە پێ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان لە لایەن ئێمەوە، گوزارشت لە فەرمیبوونی ناکات، هەر بۆیە ئێمە ڕەتیدەکەینەوە و ئەو بەیاننامەی ئەمڕۆش ڕای فەرمی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نییە./.