فەیسەڵ بن فەرحان: هیچ کۆبوونەوەیەکی نێوان تاران و ڕیاز لە ئەردەن بەڕێوە نەچووە

(0) / / ئاسیا / ئێران سعوودیە فەیسەڵ بن فەرحان


Dec 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی سعوودیە ڕەتیکردەوە کە شارەزایانی ئەمنیی وڵاتەکەی و ئێران لە ئەردەن کۆبوونەوەیان کردبێت.

فەیسەڵ بن فەرحان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی میسر، وتی کە هیچ کۆبوونەوەیەک لە نێوان شارەزایانی ئەمنیی سعوودیە و ئێران لە وڵاتی ئەردەن بەڕێوە نەچووە.

ناوبراو وتی کە ئەردەن میوانداریی لە کۆنفرانسێکی ئەمنی بە بەشداری نوێنەرانی چەندین وڵات کردووە.

فەیسەڵ بن فەرحان وتی کە دانوستانێکی ڕاستەوخۆ لە نێوان تاران و ڕیاز هەبووە و لێرە بە دواش پێشوازی لە هەر دانوستانێک دەکەین.

پێشتر ئاژانسی فەرمی ئەردەن ڕایگەیاندبوو کە شارەزایانی ئەمنی ئێران و سعوودیە لە شاری ئەمان کۆبوونەتەوە./.