مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
(0) /
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵاوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە پێداگری لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.
مەسعود بارزانی ڕۆژی هەینی – 17 ی کانوونی یەکەمی 2021 – بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە " ئاڵای کوردستان هێمای ئازادیخوازی و قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی کوردستانە و لە پێناویدا خوێن و قوربانییەکی زۆر دراوە، ئاڵای کوردستان بەهایەکی هاوبەش و هێمای یەکگرتوویی گەلەکەمانە ".
لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە کە " ئەم ئاڵایە موڵکی تاک تاکی هاووڵاتیانی کوردستانە و وێڕای هەبوونی بیروڕای جیاواز، لە ژێر سێبەری ئەو ئاڵایەدا هەموومان سەربەرزین و خاوەنی شانازی و ناسنامەین "./.
تێبينيێك بنێرە: