عێراق یەکەم درۆنی ناوخۆیی تاقیکردەوە

(0) / / ئاسیا / عێراق


Dec 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

کۆمپانیای پیشەسازی سەربازیی عێراق ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدات درۆنی بەرهەمهێنراوی ناوخۆیی لە درۆنێکی چاودێرەوە بکاتە درۆنێکی شەڕکەر.

ئەو کۆمپانیایە بە ڕاگەیاندنی وەبەرهێنانی یەکەم درۆنی ناوخۆیی، جەختیکردەوە کە ڕۆژی پێنج شەممە تاقیکردنەوەی سەرکەوتووانەی بۆ کراوە و دەتوانرێت بۆ چاودێریکردنی هێڵەکانی گواستنەوەی وزە، تاوەرەکانی کارەبا و ناوچە سنورییەکان بەکار بێت.

خەلیل عەبدولزەید جەلیل بەڕێوەبەری کۆمپانیای پیشەسازی سەربازی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح ی ڕاگەیاند کە ئەم کۆمپانیایە هەوڵ دەدات لە قۆناغی داهاتوودا درۆنەکە بکاتە درۆنێکی پێشکەوتووی شەڕکەر.

ناوبراو ئەو درۆنەی بە دەسکەوتێکی ناوخۆیی بۆ عێراقییەکان ناو برد و وتی کە توانا سەربازییەکانی عێراق بەم پێشکەوتنە بەرز دەبێتەوە./.