پارتی و یەکێتی لە سەر چی کۆدەبنەوە؟

(0) / / كوردستان / پارتی دیمۆکراتی کوردستان یەکێتی نیشتمانی کوردستان


Dec 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە هەر دوو شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەمڕۆ یەک شەممە 19 ی کانوونی یەکەمی 2021، لە شاری سلێمانی کۆببنەوە.

شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە دەگاتە سلێمانی و هەر یەک لە مەحمود محەممەد، جەعفەر ئیمینکی، زەعیم عەلی، عێزەدین بەرواری، عارف تەیفور، ڕێبوار یەڵدا، عەلی حوسێن و خەسرەو گۆران ئەندامانی شاندەکەن.

هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوایین دۆخی پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان، ڕۆڵی کورد لە پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە و هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی کوردستان لەو تەوەرانەن کە بڕیارە هەر دوو شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی تاوتوێی بکەن./.