سعوودیە لە ئەگەری شکستی نتانیاهۆ نیگەرانە

(0) / / ئاسیا / سعوودیە


Mar 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە پێی چەند سەرچاوەیەک، سعوودیە لە ئەگەری شکستی بنیامین نتانیاهۆ لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئیسرائیل کە بڕیارە 20 ڕۆژی دیکە بەڕێوە بچێت، نیگەرانە.

کەناڵی تەلەفزیۆنی ئای 24 ی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئەگەری شکستی نتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەسەڵاتدارانی سعوودیەی نیگەران کردووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی دەسەڵاتداری سعوودیە بە ئای 24 ی ڕاگەیاندووە کە ڕیاز لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل دەکات و هیوای هەیە کە نتانیاهۆ نەبێتە دۆڕاوی هەڵبژاردنەکەی 23 ی ئادار.

سعوودیە لەوە نیگەرانە کە جێگرەوەی نتانیاهۆ گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی تەل ئەبیبدا بکات./.