ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە دژی بەکارهێنانی ڤاکسێن بوو بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەستدا

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا کۆرۆنا


Dec 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سیناتۆری تەمەن 52 ساڵەی ویلایەتی واشنتن کە لە دژبەرانی بەکارهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا بوو، بە هۆی توشبوونی بەم ڤایرۆسەوە گیانی لە دەستدا.

داگڵاس ئەریکسۆن پێشتر بەڕێوەبەری کەمپینی هەڵبژاردنەکانی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە واشنتن بووە و یەکێک لەوانەش بووە کە بەردەوام دژی بڕیارەکانی تایبەت بە قەدەغەی هاتووچۆ و سنوردارکردنی کار و چالاکییەکان بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ناوبراو پێشتر داوایکردبوو کە ئازادییەکانی خەڵک سەبارەت بە بەکارنەهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە بەرچاو بگیردرێت./.