ئارێز عەبدوڵڵا: زۆرینەی خەڵکی کەرکوک یەکێتین و دەنگیان بە ئێمە داوە
(0) /
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان تا ئێستا داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوکی نەکردووە.
ئارێز عەبدوڵڵا ڕایگەیاند کە ئەو پۆستە بۆ یەکێتییە لە بەر ئەوەی کە زۆرینەی خەڵکی کەرکوک یەکێتین و دەنگیان بەم حیزبە داوە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە پۆستی پارێزگاری کەرکوک هیچ کات بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراقەوە نابەسترێتەوە و دوو شتی جیاوازن.
ڕاشیگەیاند کە بەستنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی عێراقەوە هەڵەیە و تەنیا بەربەستەکانی بەردەم ڕێکەوتنی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم زیاتر دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: