کازمی بڕیارێکی لە سەر شەنگال دەرکرد

(0) / / ئاسیا / مستەفا کازمی شەنگال


Dec 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق لێژنەیەکی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری شەنگال پێکهێنا کە لە لایەن پارێزگاری نەینەوا سەرۆکایەتی دەکرێت.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لێژنەیەکی بە سەرۆکایەتی نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری شەنگال و گوندەکانی دەوروبەر لە سەرجەم بوارەکان پێکهێنا.

وەک دەستپێکیش 28 ملیار دینار بودجە بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کراوە./.