پارتی هەڵوێستی خۆیی لە سەر کاندیدی سەرۆک کۆمار گۆڕی

(0) / / كوردستان / مەسعود بارزانی


Dec 23, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە بە هەر کاندیدێک کە لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەستنیشان بکرێت دەنگ دەدەن و ناکۆکییەک لە سەر ئەم پرسە نابێت.

عەلی فەیلی ئەندامی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە کەناڵی الفرات ی ڕاگەیاند: ئێمە بۆ پێکهێنانی تیمێکی هاوبەش بۆ دانوستانەکانی تایبەت بە حکومەتی نوێ هاوڕاین، پارتی پێداگرییەکی وەهای لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمار نییە و دەنگ بە کاندیدی یەکێتی لە هۆڵی پەرلەمانی عێراق دەدات و لە سەر ئەم پۆستە ناکۆکییەک لە نێوان هەر دوو حیزبی سەرەکیی هەرێمی کوردستان نابێت.

ناوبراو وتی: هەڵوێستی پارتی و مەسعود بارزانی لە ڕۆژی یەکەمی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە ڕوون بووە و ئێمە تێڕوانینی یەکسانمان لە سەر سەرجەم لایەنەکان هەیە و پاش پەسەندکردنی ئەنجامەکان دەچینە دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتەوە./.