پوتین هۆشداری سەربازیی دایە ئەمریکا

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین


Dec 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە مۆسکۆ لە بەرامبەر هەنگاوە نادۆستانەکانی ئەمریکا، ڕێوشوێنی سەربازیی پێویست دەگرێتەبەر.

ڤلادیمیر پوتین لە کۆبوونەوەی لە گەڵ شاندێکی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی کە مافی ئەوەمان هەیە بە تەواوی وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکا بدەینەوە و لەم پێناوەدا درێژە بە بەهێزکردنی بواری سەربازی خۆمان دەدەین.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا دۆخی سەربازیی جیهانی بە دژوار ناو برد و ڕایگەیاند کە مۆسکۆ درێژە بە پڕچەککردنی هێزە سەربازییەکانی خۆی لە بوارە جیاجیاکاندا دەدات.

پوتین ئەمریکای بە هۆکاری ئالۆزبوونی ڕەوشی ئەورووپا ناو برد و وتی کە جێگیربوونی هێزەکانی ناتۆ لە نزیک سنورەکانی ڕووسیا قبووڵکراو نییە./.