نوێترین زانیاری لە سەر پێدانی ڤێزەی ئێران بە هاووڵاتیانی عێراقی

(0) / / ئاسیا / ئێران عێراق


Dec 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند کە هیچ گۆڕانکارییەک لە پێدانی ڤێزەی نێوان ئێران و عێراق بە هۆی بەردەوامیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەکراوە.

 باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هیچ گۆڕانکارییەک لە پێدانی ڤێزەی زیارەتی یان گەشتیاری لە نێوان ئێران و عێراق ڕووی نەداوە.

لە ڕوونکردنەوەیەکی باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا هاتووە: وەک ڕابردوو، ڕەوتی پێدانی ڤێزە بە هاووڵاتیانی عێراقی بە پێی ڕێکارنامەکان و ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندرووستییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، تەنیا بۆ ئەم گرووپانەیە:

1 – ئەوانەی کە لە گەڵ ژنانی ئێرانی هاوسەرگیرییان کردووە.

2 – منداڵانی هاوبەشی هاووڵاتیانی عێراقی و ئێرانی.

3 – بازرگانان و وەبەرهێنەران.

4 – ئەوانەی موڵەتی ڤێزەی پزیشکییان لە ئێران هەیە.

5 – ئەوانەی پێشتر بە هۆی نەخۆشییە تایبەتەکانەوە سەردانی ئێرانیان کردووە.

بەم پێیەش، پێدانی ڤێزەی زیارەتی و گەشتیاری بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە جێبەجێ ناکرێت./.