عێراق بانگهێشتی دانوستانەکانی ئاستانەی تایبەت بە سوریا کرا

(0) / / ئاسیا / عێراق سوریا


Dec 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

بڕیارە عێراق وەک ئەندامی چاودێر بەشداری دانوستانەکانی ئاستانەی تایبەت بە سوریا بکات.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە عەبدولڕەحمان حوسێنی باڵیۆزی عێراق لە مۆسکۆ لە حەفدەیەمین کۆبوونەوەی ئاستانە کە لە نورسوڵتانی پایتەختی کازاخستان بەڕێوە دەچێت، وەک چاودێر بەشداری دەکات.

سەحاف وتی کە باڵیۆزی عێراق لە مۆسکۆ لە دانوستانەکانی لە گەڵ شاندەکانی سوریا، ئەردەن، لوبنان، ڕووسیا و ئێران، جەخت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی بەغدا بۆ پاڵپشتیکردنی ڕێگاچارەی سیاسی و پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا دەکاتەوە./.