تورکیا: پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان لە گەڵ ئیسرائیل دەستپێکردووە
(0) /
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی و ئیسرائیل دەستیپێکردووە.
پاش چەند ڕۆژ تێپەڕبوون بە سەر لێدوانێکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە بوونی پەیوەندیی نێوان تورکیا و ئیسرائیلی بە گرنگ ناو بردبوو، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیاش دەستپێکردنی پەیوەندییەکانی ئەنکەرە و تەل ئەبیبی ئاشکرا کرد.
ناوبراو وتی کە ئەم پەیوەندییانە لە سەر بنەماکانی تورکیایە بۆ پاراستنی مافی فەڵەستینییەکان./.
تێبينيێك بنێرە: