ئەمریکا هەڕەشەی سزادانێکی قورس لە ڕووسیا دەکات
(0) /
جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە ئەگەری بەردەوامی سیاسەتی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، قورسترین سزا لە دژی مۆسکۆ جێبەجێ دەکرێت.
کامێلا هریس لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا سەبارەت بە دۆخی ئۆکرانیا و ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، وتی: ئێمە ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان لە گەڵ ڕووسیا هەیە و بە ڕاشکاوانە ڕامانگەیاندووە کە نابێت دەسدرێژی بکرێتە سەر دەسەڵات و سەروەری ئۆکرانیا و بەرگری لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەم وڵاتە دەکەین.
هریس وتی: لە گەڵ هاوپەیمانەکانمان لەم بوارەدا هاوکاری دەکەین و ئامادەین قورسترین سزا کە تا ئێستا نەبینراوە، بە سەر ڕووسیادا جێبەجێ بکەین.
جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی کە ئایا سزاکان ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەگرێتەوە یان نە؟ وتی: من سەبارەت بە سزا تایبەتەکان شتێک ناڵێم بەڵام ئەم بابەتەمان بۆ سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕوون کردووەتەوە./.
تێبينيێك بنێرە: